Kurdish (Sorani) translation of Nestor Makhno’s bioghaphy.
نێستۆر ماخۆ «Nestor Makhno» ئه‌و که‌سه‌ی که سه‌رپه‌رشتی سه‌ربازیی له‌شکری بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی ناسراو به بزاڤی ماخنۆڤیستی «Makhnovist movement- Makhnovshchina»ی کرد.
ئه‌م بزاڤه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شۆڕشی روسیه‌ی 1917 بوو له ئۆکرانیا، له‌وێنده‌رێ شۆڕش شێوه‌یه‌کی ئازادیخوازانه‌ی به‌خۆوه گرت و کارگه‌ران و جوتیاران دژی له‌شکره‌کانی تزاری و دژه‌شۆڕش و بۆلشه‌ڤیکه سه‌رکوتگه‌ره‌کان جه‌نگین.
نێستۆر ئیڤانۆڤیچ ماخنۆ «Nestor Ivanovich Makhno» لە 27ی ئۆکتۆبەری 9188 لە ئۆکرانیا لەدایك بووە، لە 25ی جولای 1934دا لە فه‌ره‌نسه مردووە.
بزاڤی ماخنۆڤیست به‌نێوی ماخنۆ ئه‌نارکیستی ئۆکرانی، ئه‌وێك که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی له بزاڤه‌که‌دا گێڕا. له راستیدا، « Makhnovshchina» پیت به پیت ده‌کاته بزاڤی ماخنۆ و نێوی وی بۆ هه‌میشه به شۆڕشی ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیاوه گرێی خواردووه. ده‌ی که‌واته ماخنۆ کێ بوو؟
نێستۆر ئیڤانۆڤیچ ماخنۆ « Nestor Ivanovich Makhno» له 27ی ئۆکتۆبه‌ری 1889 له هولیای پۆله «Hulyai Pole» شارۆچکهیهكی 30.000 که‌سی له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا له‌دایكبووه، که کۆمه‌ڵێك فیرگه و کارگه‌ی تیدابوو.
ماخنۆ کوڕی خێزانێکی هه‌ژاری جوتیاریی بوو. کاتێك که وی ته‌مه‌نی ده هه‌یڤ بوو، باوکی مرد، ژیانی وی و چوار براکه‌ی تری که‌وتۆته سه‌رشانی دایکیان. له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری له راده‌به‌ده‌ری خێزانه‌که‌ی، ناچار له حه‌وت ساڵیدا ده‌ستی به شوانکاره‌یی کردووه. له هه‌شت ساڵیدا له فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی «هولیای پۆله» ده‌ستی به خوێندن کردووه و به زستاندا خوێندویه‌تی و به هاویندا لای خاوه‌ن موڵکه نێوخۆییه‌کان کاری کردووه. کاتێك که ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته دوازده سالان وازی له خوێندن هێناوه و ملی به کاری ته‌واو وه‌خت (full-time employment) وه‌ك کارگه‌ری کشتوکاڵی له‌سه‌ر زه‌ویوزاری خانزاده و کێڵگه‌ی داگیرکراوه‌کانی ژێرچه‌پۆکی کۆلاكه «وه‌رزێڕه ده‌وڵه‌مه‌نده»کانی ئاڵمان دا کاری کردووه. له‌ته‌مه‌نی هه‌ڤده ساڵیدا له خودی هولیای پۆله دا، سه‌ره‌تا وه‌ك شاگردی وێنه‌کار و پاشان وه‌ك کارگه‌رێکی بێپیشه له کارخانه‌یه‌کی ئاسنڕێژیدا ده‌ستی به‌کار کرد و دواجار وه‌ك داڕێژه‌ر له هه‌مان ڕشته‌دا ده‌ستبه‌کار بوو.
هه‌ر له‌و کاته‌دا بوو که له ئاسنداڕێژیدا کاری ده‌کرد، که به‌شداری له ڕامیاری شۆڕشگێڕانه کرد. له ساڵانی ناجێگیری پاش شۆڕشی 1905ی ڕوسیه‌دا، ماخنۆ تێکه‌ڵ به ڕامیاری شۆڕشگێڕانه بوو . ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ ئه‌زموونه‌کانی له‌مه‌ڕ سته‌م له شوێنکار و دیتنه‌کانی له تیرۆرگه‌ری ڕژێمی ڕوسی له کاتی ڕووداوه‌کانی 1905دا ده‌گه‌ڕایه‌وه (له‌و کاته‌دا له هولیای پۆله بارگرژییه‌کی وا له ئارادا نه‌بوو، سه‌ره‌رای ئه‌وه ڕژێم هه‌ژمارێکی زۆری له هێزی پۆلیسی دابڕی بۆ سه‌رکوتی کۆبوونه‌وه و کۆڕوکۆمه‌ڵ بۆ چاوترسێنی ڕێبواران و لێدانی زیندانیان به قۆنداخه تفه‌نگ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان له شارۆچکه‌که‌دا ، نارد). له ساڵی 1906دا ماخنۆ بڕیاری په‌یوه‌ستبوونی به گروپێکی ئه‌نارکیست له هولیای پۆله، دا ( گروپێك که به‌زۆری له کوڕانی جوتیاره هه‌ژاره‌کان، ساڵی له‌وه‌وپیش پێکهاتبوو).
له کۆتایی 1906 و له 1907دا، ماخنۆ به تۆمه‌تی کوشتنی ڕامیارانه ده‌ستبه‌سه‌رکرا، به‌ڵام له‌به‌ر له‌ده‌ستدا نه‌بوونی به‌ڵگه بۆ ئه‌م تۆمه‌ته، له زیندان هاته‌ده‌ر. له ساڵی 1908دا به هۆی تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو له‌لایه‌ن پۆلیسێکی سیخور له‌نێو گروپه‌که‌دا، ده‌ستبه‌سه‌رکراو خرایه زیندانه‌وه. له مارچی 1910دا ماخنۆ و سیازده که‌سی دی له دادگه‌یه‌کی سه‌ربازیدا سزای له سێداره‌دانیان بۆ بڕایه‌وه. ماخنۆ به‌هۆی که‌مته‌مه‌نی و هه‌وڵ و تێکۆشانی دایکییه‌وه، سزای له سێداره‌دانه‌که‌ی گۆڕدرا به زیندانیی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ کاری سه‌خت. له ماوه‌ی زیندانیبوونه‌که‌ی له زیندانی بوتیرکی «Butyrki» له مۆسکۆ، به هه‌موو شێوازێکی له‌به‌رده‌ست و لوا‌و به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌لاتدارانی زیندانه‌که‌ی ده‌کرد، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م به‌رهه‌ڵستییه‌وه، زۆربه‌ی ماوه‌ی زیندانییبوونه‌که‌ی به زنجیرکراوی یا له سیاچاڵه سارد و شیداره‌کاندا برده‌سه‌ر. ئه‌م ئه‌زموونه ڕکوکینه‌ی له ڕاده‌به‌ده‌ری ماخنۆی له زیندانه‌کان فراوانتر کرد ( دواتر، له سه‌رده‌می شۆڕشدا، یه‌که‌مین ئه‌رکی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به هه‌ر شار و شارۆچکه‌یه‌ك، ئازادکردنی زیندانییه‌کان و وێرانکردنی زیندانه‌کان بوو).
ماخنۆ له کاتی زیندانییبوونه‌که‌یدا له زیندانی بوتیرکی له‌گه‌ڵ پیته‌ر ئارشینۆڤ «Peter Arshinov» هاوزیندانییه‌کی ئه‌نارکیست، که دواتر بووه هه‌ڵسوڕاو و مێژوونووسی بزاڤی ماخنۆڤیستی. پیته‌ر ئارشینۆڤ ساڵی 1887 له شارۆچکه‌ی پیشه‌سازیداری کاتێرینۆسڵاڤ «Katerinoslav»ی ئۆکرانیا له‌دایك بوو بوو. باوکی کارگه‌ری کارخانه بوو و کانه‌کارگه‌ر بوو. پیته‌ر ئارشینۆڤ له بنه‌ڕه‌تدا بۆڵشه‌ڤیك بوو و له ساڵی 1906دا بوو بوو به ئه‌نارکیست، له ڕێکخستنی کارگه‌ران و کاری کارخانه‌دا دژی ڕژێم ڕۆڵێکی ڕابه‌رانه‌ی دیت. له ساڵی 1907دا ده‌ستبه‌سه‌ر کراو به مردن سزادرا و به‌ره‌و ئۆروپای خۆراوایی هه‌ڵهات. له ساڵی 1909دا گه‌رایه‌وه روسیه و دووباره گیرایه‌وه و دیسانه‌وه هه‌ڵهاته‌وه. له ساڵی 1910دا، گیرا و خرایه زیندانی بوتیرکی و له‌وێنده‌رێ بوو که له‌گه‌ڵ ماخنۆ ئاشنابوو. هه‌ردوو ئه‌نارکیست هاوه‌ڵێتییه‌کی که‌سی و رامیاری توندوتۆڵیان پێکهێنا و ئاڕشینۆڤ له په‌ره‌دان و قوڵکردنه‌وه‌ی بۆچوونه ئه‌نارکیستییه‌کاندا، کۆمه‌کی ماخنۆی کرد.
له 2ی مارچی 1917دا ، پاش هه‌ش ساڵ و هه‌شت مانگ مانه‌وه له زیندان ماخنۆ له‌گه‌ڵ زیندانییه رامیاره‌کانی دی‌دا وه‌ك سه‌ره‌نجامی شۆڕشی فێبریوه‌ری ئازاد بوو. پاش به‌سه‌ربردنی سێ هه‌فته له مۆسکۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نارکیسته‌کانی ئه‌وێنده‌رێ، ماخنۆ گه‌رایه‌وه بۆ هولیای پۆله. وه‌ك تاقه زیندانی که به‌هۆی شۆڕشه‌وه گه‌رایه‌وه ناو خێزانه‌که‌ی، ماخنۆ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت له سارۆچکه‌که‌یدا ڕێزی لێده‌گیرا. پاش سالانێك له زیندانییبوون و زه‌جرکێشان به‌لام به‌فێربوونه‌وه، ماخنۆ وه‌ك هه‌رزه‌کارێكی هه‌ڵسوڕاوی بێپێشینه نه‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵکو وه‌ك ئه‌نارکیستێکی په‌روه‌رده و جه‌نگاوه‌ر هاوڕای بیرپته‌وی له‌مه‌ڕ ململانێی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری شۆڕشگێڕانه، بیرگه‌لێك که ده‌ستبه‌جێ بۆ پیاده‌کردن ده‌گونجان. ماخنۆ کاتێك که له هولیای پۆله نیشته‌جێ بوو، به‌زوویی خۆی بۆ کاری شۆڕشگێڕانه ته‌رخانکرد. ئه‌ندامه‌کانی تری گروپه ئه‌نارکیستییه‌که و ژماره‌یه‌کی زۆر له جوتیاران هاتنه سه‌ردانی. پاش گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌ورا له‌گه‌ڵیان، پێشنیاری ده‌ستبه‌جێ ده‌ستکردن به کاری ڕێکخراوه‌یی بۆ گڕیدانه‌وه‌ی جوتیارانی هولیای پۆله و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ گروپه ئه‌نارکیسته‌کان. له 28-29ی مارچ دا، یه‌کێتی جوتیاران، به سه‌رپه‌رشتگه‌ری ماخنۆ پێکهات. پاشان یه‌کێتی له‌م چه‌شنه‌ی له گوند و شارۆچکه‌کانی تری ناوچه‌که‌دا ڕێکخست. ماخنۆ ڕۆڵێکی سه‌رکه‌وتوو و به‌رچاوی له مانگرتنی کارگه‌رانی دارتاشی و کانه‌کان له کارخانه‌یه‌کدا که موڵکی پیره خاوه‌نکاره پێشووییه‌که‌ی خۆی ( ئه‌م تێکشکانه وای له خاوه‌نکاره‌کانی دی کرد، مل به داخوازی کارگه‌ره‌کانیان بده‌ن). له هه‌مانکاتدا، جوتیاره‌کان ئاماده‌نه‌بوون کرێ به خاوه‌ن موڵکه‌کان بده‌ن[1].
ئه‌نجوومه‌نه ناوچه‌ییه‌کانی جوتیاران له ناوچه‌ی هولیای پۆله و ناوچه‌کانی دی راگه‌یێندران، هه‌روه‌ها له 5-7ی ئاوگوست، کۆنگرێسی هه‌رێمی له کاتێرینۆسلاڤ «Katerinoslav» بڕیاری سه‌رله‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ی یه‌کێتییه جوتیارییه‌کانی له نێو سۆڤییه‌ت «کۆمون»ه‌کانی جوتیاران و نوێنه‌رانی کارگه‌راندا دا.
به‌م شێوه‌یه، ماخنۆ و هاوکاره‌کانی پرسه رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان ڕاکێشایه ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه، ئه‌وه‌ی که له‌خۆیدا پشتیوانی له کۆششه‌کانی ده‌کرد، به‌هیوای خێراکردنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاوه‌ندارییه گه‌وره‌کان. »[2] له هولیای پۆله، شۆڕش له‌چاو شوێنه‌کانی تر خێراتر ده‌بزووت ( بۆ نموونه، له‌کاتێکدا که سۆڤیه‌تی ئه‌لێکساندرۆڤسك «Aleksandrovsk» له پیترۆگراد له ڕۆژانی جولای دا پشتیوانیان له کاره‌کانی میری کاتیی ده‌کرد، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌یه‌ك له هولیای پۆله هاوده‌نگی سه‌ربازانی یاخی و کارگه‌ران ده‌بێت). جوتیاران له گشت لایه‌که‌وه به‌ره‌و هولیای پۆله بۆ به‌ده‌سهێینانی ڕێنوێنی و کۆمه‌ك له‌لای ناوه‌نده « volosts» (ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان) نزیکه‌کانیانه‌وه ده‌کشان. چینی جوتیاران ده‌یویست ده‌ستبه‌سه‌ر زه‌مینی زه‌ویداره گه‌وره‌کان و کۆلاکه‌کاندا بگرێت. ماخنۆ ئه‌م داخوازییه‌ی له یه‌که‌مین دانیشتنه‌کانی سۆڤیه‌ته هه‌رێمییه‌کاندا پێشکه‌شکرد، ئه‌وه‌ی که له هولیای به‌رزکرایه‌وه. له ئاوگوست دا، ماخنۆ گشت خاوه‌ن موڵکه نێوخۆیی و جوتیاره ده‌وڵه‌مه‌ند «kulaks»ه‌کانی بانگکرد و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی خاوه‌ندارێتی (زه‌وی، وڵاخ و ئامێر)ی لێ سه‌ندن. لیستی داراییه‌کان چێکراو و وه‌ك ڕاپۆڕتێك بۆ دانیشتنی سۆڤیه‌تی ناوچه‌که و کۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمیی به‌رزکرایه‌وه. له‌وێدا دان به‌وه‌دا نرا، که هه‌موو زه‌مینه‌کان و وڵاخ و ئامیره‌کان به‌یه‌کسانی دابه‌شێنرێن و دابه‌شکردنه‌که‌ش خودی خاوه‌نزه‌وییه‌کانیشی ده‌گرته‌وه. ئه‌مه ناوه‌ڕۆکی پرۆگرامی کشتوکاڵیی بزووتنه‌وه‌که بوو، واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی موڵکاداره‌کان و کۆلاکه‌کان. هیچکه‌س بۆی نه‌بوو، زه‌وی زیاتر له‌وه‌ی که ده‌توانی به‌خۆی کاری تێدا بکات – بێ له‌وه‌ی که‌سێکی دی به‌کرێ بگرێت- هه‌یبێت. ئه‌مه هه‌مووی به‌رهه‌ڵستکاری بوو به‌رامبه‌ر میری کاتیی که پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت، که ئه‌م پرسانه گشت کاری ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانن« Constituent Assembly» . هه‌روه‌ها کۆمونه ئازاده‌کان له سه‌ر موڵك و دارایی خاوه‌نزوه‌وییه کۆنه‌کان پێکهاتن.
به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو، جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیارانه، به‌هۆی به‌رهه‌ڵستی خاوه‌نزه‌وی و کۆلاکه‌کانه‌وه دواخرا، که خۆیان ڕێکخست و په‌یوه‌ندییان به ده‌سه‌ڵاتدارانی کاتییه‌وه کرد. کاتێك که جه‌نه‌راڵ کۆڕنیلۆڤ «Kornilov» هه‌وڵیدا له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر پترۆگراد بکات و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێت، سۆڤیه‌تی هولیای پۆله به رابه‌ری ماخنۆ ده‌ستپێشخه‌ری له پێهێنانی کۆمیته‌یه‌کدا بۆ ڕزگارکردنی شۆڕش، کرد. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌بوو، چه‌ککردن (ده‌ستکۆتاکردن)ی دوژمنه نێوخۆییه‌کان – خاوه‌نزه‌وییه‌کان، سه‌رمایه‌داره‌کان و کۆلاکه‌کان- هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیان به‌سه‌ر سامانه‌کانی خه‌ڵکیدا: زه‌وی، کارخانه، کێڵگه‌کان، دوکانه‌کانی چاپه‌مه‌نی، شانۆکان و هیتریش. له 25ی سێپتێمبه‌ردا کۆنگری ڤۆلۆستی سۆڤیه‌ته‌کان و ڕێکخراوه‌کانی جوتیاران له هولیای پۆله، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌مینی موڵکداره‌کان و گؤرینی به خاوه‌نداێتی کۆمه‌ڵایه‌تی (گشتی) ڕاگه‌یاند. هێڕش بۆ سه‌ر موڵکی موڵداره‌کان و جوتیاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، له‌ناویاندا داگیرکه‌ره ئاڵمانه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد و ده‌ستکرا به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵکی ده‌ستبه‌سه‌رداگره‌کان (زه‌ویداره گه‌وره‌کان و داگیرکه‌ره ئاڵمانه‌کان).
کاتێك که میریی ڤلادیمیر لێنین ڕێکه‌وتننامه‌ی برێست لیتۆڤسك «Brest-Litovsk»ی له به‌هاری داهاتوودا، واژۆ کرد، چالاکییه‌کانی ماخنۆ ڕاگیران. ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه به‌شێکی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆری ڕوسیی، له‌نێویدا ئۆکرانیای له‌به‌رامبه‌ر ئاشتیدا به ئاڵمان و نه‌مسا به‌خشی. هه‌روه‌ها ڕێکه‌وتننامه‌که داگیرکردنی ئۆکرانیای له‌لایه‌ن هه‌ژمارێکی گه‌وره‌ی هێزی ئاڵمانی و نه‌مساوییه‌وه له‌به‌رچاو گرتبوو، که سه‌راپای وڵاته‌که‌ی له ماوه‌ی که‌متر سێ مانگدا داگیرکرد. ماخنۆ له پێکهێنانی یه‌که سه‌ربازییه‌کاندا، که 1700 که‌سیان ده‌گرته‌خۆ، سه‌رکه‌وتوو بوو. به‌لام نه‌یتوانی به‌ر به داگیرکردنی هولیای پۆله بگرێت. پاش کۆنگریسی ئه‌نارکیسته‌کان له کۆتایی ئه‌پریلدا له تاگانڕۆگ «Taganrog»، کۆنگره‌که بڕیاری ڕیکخستنی یه‌که‌ی جه‌نگاوری بچووكی پێکهاتوو له پێنج تا ده جوتیار و کارگه‌ر، کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ك له دوژمن و هه‌ڵخرانی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری جوتیاران دژی هێزه‌کانی ئاڵمان و نه‌مسا و ناردنی گروپێکی بچووك بۆ ڕوسیای سۆڤیه‌تی به پله‌ی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت که له‌وێنده‌رێ شۆڕش و ئه‌نارکیسته‌کان له ژێر سایه‌ی بۆلشه‌ڤیکه‌کاندا چی‌یان به‌سه‌ردا هاتووه.
ماخنۆ یه‌کێك بوو له گروپه‌که. له جونی دا، ماخنۆ گه‌یشته مۆسکۆ. وی ده‌ستوبرد چاوی به هه‌ندێك له ئه‌نارکیسته‌کانی ڕوسیه (له‌ناویاندا هاوه‌ڵی دێرینی پیته‌ر ئارشینۆڤ) که‌وت. بزاڤی ئه‌نارکیستی له مۆسکۆ لاواز بوو بوو، به‌هۆی هێرشی چێکا (ده‌زگه‌ی ئاسایشیی بۆلشه‌ڤیکه‌کان –Bolshevik secret service the Cheka ) له ئه‌پریلدا بڕبڕه‌ی پشتی بزووتنه‌وه‌که شکابوو، به‌مجۆره هێرشی ڕامیاری چه‌پ بۆ سه‌ر بۆلشه‌ڤیکه‌کان تێکشکابوو. بۆ ماخنۆ که له ناوچه‌یه‌که‌وه هاتبوو، که ئازادی ده‌ربڕین و ڕێکخراوبوون، شتێکی جێکه‌وته بوو، لاوازی ئاستی چالاکیکردن بۆی شتێکی ته‌کانده‌ر بوو. بۆ وی، مۆسکۆ وه‌ك پایته‌ختی شۆڕشێکی کارتۆنی وابوو، کارخانه‌یه‌کی گه‌وره‌بوو که تێیدا بڕیار و دروشمی بێناوه‌ڕۆکی تاکه پارتێکی رامیاری لێوه ده‌رده‌چوون، پارتێك که به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و خۆسه‌پاندن و خۆی گه‌یانده پله‌ی فه‌رمانڕه‌وایی.[3] هه‌روه‌ها ماخنۆ سه‌ردانی ئه‌نارکیستی سه‌رشوناس پیته‌ر کرۆپۆتکین «Peter Kropotkin»ی کرد، له‌مه‌ڕ کاری شۆڕشگێڕانه و بارودۆخی ئۆکرانیا ڕاوێژی له‌ته‌كدا کرد.
کاتێك که له مۆسکۆ بوو، ماخنۆ چاوی به لێنین «Lenin» که‌وت. ئه‌م دانیشتنه به ڕێکه‌وت بوو. وی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی مانه‌وه و خواردنی خۆڕایی سه‌ردانی کرێملین «Kremlin» ده‌کات، له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆکی کۆمیته‌ی سه‌رتاسه‌ری ڕوسیه‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سۆڤیه‌ته‌کان ژاکۆڤ م. سڤێردلۆڤ «Jakov M. Sverdlov» ده‌بینێت، هه‌ر ئه‌ویش چاوپێکه‌وتنی ماخنۆ و لێنین ی سازکرد. لێنین له ماخنۆی پرسی » جوتیاره‌کانی ناوچه‌که‌ت چۆن له دروشمی گشت ده‌سه‌ڵات بۆ سۆڤیه‌ته‌کان له دیهاته‌کان تێگه‌یشتوون؟ »، ماخنۆ ڕایده‌گه‌یێنێت، که لێنین به وه‌ڵامه‌کی وی سه‌ری سوڕده‌مێنێت : » جوتیاره‌کان به شێوازی تایبه‌تی خۆیان له‌م دروشمه تێگه‌یشتوون. به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی خۆیان. هه‌موو ده‌سه‌لاته‌کان، له هه‌موو ناوچه ژیارییه‌کاندا، پێویسته هه‌ست به هه‌مان ده‌رکی هوشیاری و لێهاتووی خه‌ڵکی کارگه‌ر بکرێت. جوتیاران له‌وه تێگه‌یشتوون، که سۆڤیه‌ته‌کانی کارگه‌ران و جوتیارانی دێهات، وڵات و ناوچه‌کان، له ئامرازه‌کانی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕانه و خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه ئابورییه‌کانی خه‌ڵکی کارگه‌ر له خه‌بات دژی بۆرژوازی و نۆکه‌رانی و سۆشیالیسته ڕاستڕه‌و و میرییه هاوبه‌شه‌که‌یان، زیاتر نین ».
لێنین له وه‌لامی ئه‌مه‌دا ده‌ڵێت » ده‌ی باشه، که‌واته جوتیارانی ناوچه‌که‌ت توشی ئه‌نارکیزم بوون! »[4] دواتر له وتووێژه‌که‌دا، لێنین درێژه‌ی ده‌داتێ: » ئایا ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رگیز له که‌تواری دونیای هاوچه‌رخدا دان به که‌مایه‌تی خۆیاندا ده‌نێن؟ بۆچی هیچکات بیری لێناکه‌نه‌وه ». ماخنۆ له‌وه‌لامدا ده‌ڵێت: » هاوڕێ لێنین، به‌لام پێوسیته من پێتڕاگه‌یێنم، که ئه‌و پاگانده‌یه‌ت، که ئه‌نارکیسته‌کان له که‌تواریی هاوچه‌رخ تێناگه‌ن، ئه‌وه‌ی که ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌کی که‌توارییان له‌گه‌ڵی نییه و …تد، له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵه‌یه. ئه‌نارکۆ- کۆمونیسته‌کان له ئۆکرانیا… ئه‌ناکۆ–کۆمونیسته‌کان، ده‌ڵێم بۆ ئه‌وه زۆر به‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته‌وه داوه، که ڕه‌گیان له ئێستادا داکوتاوه. سه‌راپای خه‌باتی شۆڕشگێڕه دێهاتنشینه‌کانی ئۆکرانیا دژی «Central Rada» له‌ژێر ئاراسته‌ی ئایدیۆلۆجی ئه‌نارکۆ – کۆمونیسته‌کان به زۆری و به‌راده‌یه‌کیش سۆشیالیسته شۆڕشگێڕه‌کان دا به‌ڕیوه‌براوه … بۆلشه‌ڤیکه‌کانی تۆ بۆ ده‌رمانیش له دێهاته‌کانی ئێمه‌دا بوونیان نییه. به‌جۆرێك که کاراییان تا ڕاده‌ی نه‌بوون، دابه‌زیوه. نزیکه‌ی گشت ئه‌نجومه‌نه‌کانی جوتیاران و کۆمونه‌کان له ئۆکرانیا به هه‌ڵخرانی ئه‌نارکۆ- کۆمونیسته‌کان پێکهاتوون. خه‌باتی چه‌کدارانه به‌رامبه‌ر دژه‌شۆڕش به‌گشتی و به‌رامبه‌ر به هێرشی نه‌مسا- ئاڵمانی به‌تایبه‌ت به‌ئاراسته‌ی ئایدیۆلۆجی و ڕێکخراوه‌یی ئه‌نارکۆ-کۆمونسیته‌کان سه‌ری گرتووه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه بۆ پارته‌که‌ی تۆ هیچ گرنگ نییه، تا به‌هۆی ئه‌م گشته‌وه باوه‌ڕمان بداتێ، به‌ڵام ئه‌مانه ڕاستین و تۆ ناتوانی نکۆڵییان لێبکه‌یت. من وای بۆ ده‌چم تۆ ئه‌وه باش ده‌زانیت، هێزی چالاك و توانای جه‌نگینی هێزه خۆبه‌خشه شۆڕشگێڕه‌کانی ئۆکرانیا. به‌بێ هۆ نییه، که تۆ ڕاتگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌کی پاله‌وانانه به‌رگرییان له دستکه‌وته شۆڕسگێڕییه هاوبه‌شه‌کان کرد. له‌نیو ئه‌وانه‌دا لانیکه‌م نیوه‌یان له‌ژێر ئالای ئه‌نارکیستیدا جه‌نگان….
گشت ئه‌مانه نیشانی ده‌ده‌ن، که تۆ چه‌نده به هه‌ڵه‌دا چووی، هاوڕێ لێنین، به‌پێی ئه‌وه‌ی که ئێمه ئه‌نارکۆ – کۆمونیسته‌کان، پێمان له‌سه‌ر زه‌وی نییه، ئه‌وه‌ی که هه‌ڵوێستمان بۆ ئێستا خه‌مناکه، ئه‌وه‌ی که خه‌ون به داهاتووه‌وه ده‌بینین. ئه‌وه‌ی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا پێم وتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی که راستییه، وه‌لام وه‌رناگرێت. ئه‌وه‌ی که من بۆتم خسته‌روو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌یه که تۆ له‌باره‌ی ئێمه‌وه به‌ده‌ستتهێناوه. هه‌موو که‌س ده‌توانێت، ئه‌وه ببینێت، که ئێمه ڕه‌گمان له ئێستادا داکوتاوه، ئه‌وه‌ی که کارده‌که‌ین و به‌دوای ئامرازگه‌لێكدا بۆ به‌ده‌ست‌ینانی داهاتوو ده‌گه‌ڕێین، له راستیدا ئێمه به په‌یگیرییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفته‌دا کار ده‌که‌ین ». لێنین له وه‌لامدا ده‌ڵێت: » له‌وانه‌یه من هه‌ڵه ببم ». [5]
بۆلشه‌ڤیکه‌کان یارمه‌تی ماخنۆ ده‌ده‌ن له گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ ئۆکرانیا. گه‌شته‌که‌ی به دژوارییه‌کی فراوان ئه‌نجام دا. جارێکیان خه‌ریكبوو ماخنۆ بکوژرێت. له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاڵمان- نه‌مساوه گیرا و له‌و کاته‌دا نامیلکه و بڵاوکراوه‌ی ئازادیخوانه‌ی پێ‌بوو. دانیشتوویه‌کی جوله‌که‌ی هولیای پۆله، که ماوه‌یه‌ك بوو ماخنۆی ده‌ناسی، توانی به دانی بڕه‌پاره‌یه‌کی زۆر بۆ ئازادبوونی، له مردن بیپارێزێت. کاتێك که گه‌ڕایه‌وه هولیای پۆله، ده‌ستیکرد به ڕێکخراوکردنی به‌رهه‌ڵستی دژ به هێزه‌داگیرکه‌ره‌کانی نه‌مسا- ئاڵمانی و ڕژێمه به‌کرێگیراوه‌که‌یان به‌سه‌رۆکایه‌تی هیتمان سکۆرۆپادسکی «Hetman Skoropadsky». ده‌توانرێت بگوترێت بزاڤی ماخنۆڤیستی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستیدا سه‌ریهه‌ڵداوه. ماخنۆ له جولای 1918بۆ ئاوگوستی 1921، سه‌رکردایه‌تی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی چینی کارگه‌ری دژ به هه‌موو چه‌وسێنه‌ران، چ بۆلشه‌ڤیك و سپییه‌کان (دژه‌شۆڕش) چ ناسیونالیسته‌کان، کردووه. له ڕه‌وتی ئه‌م خه‌باته‌دا، توانی خۆی وه‌ك « سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌ریلایی لێهاتوو و به‌توانا » بسه‌لمێنێت.[6]
پاش تێكشکانی بزاڤی ماخنۆڤیستی له 1921دا، ماخنۆ بۆ ئۆروپای خۆراوایی دوورخرایه‌وه. له 1925دا له پاریس کۆتایی به‌ته‌مه‌نی هات، هه‌ر له‌وێشدا دواسه‌ته‌کانی ژیانی به‌سه‌ربرد. هه‌روه‌ها له‌وێدا وه‌ك هه‌ڵسوراوێکی بزاڤی ئه‌نارکیستی مایه‌وه و شمشێره‌که‌ی گۆڕی به پێنووس ( به‌کاربردنی ده‌ربڕینێکی ڕه‌نگینی ئه‌لێکسانده‌ر سکیردا Alexander Skirda). ماخنۆ به وتار به‌شداری له ڕۆژنامه ئه‌نارکیستییه جۆراوجۆره‌کان و به‌تایبه‌ت له ده‌نگی کارگه‌ر «Dielo Truda» کرد، که بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌نارکیست-کۆمونیست بوو، له پاریس له‌لایه‌ن « پیته‌ر ئارشینۆڤ»ه‌وه ده‌رده‌کرا، زۆرێك له‌و وتارانه له په‌رتوکێکدا به‌ناوی خه‌بات دژی ده‌وڵه‌ت و وتاره‌کانی تر، بڵاوکرانه‌وه. ماخنۆ له بزاڤی ئه‌نارکیستیدا تا کۆتایی ژیانی چالاك مایه‌وه.
له پاریس، له ساڵی 1927دا ماخنۆ چاوی به ئه‌نارکیسته ناسراوه‌کانی ئه‌سپانیا بوێناڤێنترا دوڕوتی «Buenaventura Durruti » و فرانسیسکۆ ئاسکازۆ «Francisco Ascaso» که‌وت. وی داکۆکی له‌وه کرد « بارودۆخ بۆ شۆڕشی پێکهاته به‌هێزی ئه‌نارکیستی له ئه‌سپانیا فره‌تر له‌بارتره تاوه‌کو له ڕوسیه »، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا له‌وێنده‌رێ پرۆلیتاریا و جوتیاران دارای سونه‌تی شۆڕشگێڕانه بوون، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که پێگه‌یینی رامیاری له کاردانه‌وه‌کانیدا ده‌بینرا، ئه‌نارکیسته‌کانی ئه‌سپانیا ده‌رکی ڕێکخراوه‌ییان هه‌بوو، ئه‌وه‌ی که ئێمه له ڕوسیه نه‌مابوو. ڕێکخراوبوونێك، که سه‌رکه‌وتنی له هه‌ناوی هه‌موو شۆڕشه‌کاندا مسۆگه‌ر ده‌کرد. ماخنۆ چالاکییه‌کانی گروپی ئه‌نارکیستی هولیای پۆله و ڕوداوه‌کانی ئۆکرانیای شۆڕشگێری هه‌ژمارکرد: » کۆمونه کشتکارییه‌که‌مان یه‌کێك بوو له ناوه‌نده زیندووه ئابوری و ڕامیارییه‌کانی سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌مان. کۆمیونیتییهکانی به بنه‌مای خۆپه‌رستی تاکگه‌رایی پشت ئه‌ستور نه‌بوون، به‌ڵکو پشتیان به سه‌ره‌تاکانی هاوپشتی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و سه‌رتاسه‌ری به‌ستبوو. به هه‌مانشێوه ئه‌ندامانی کۆمیونیتییه‌کان هه‌ستیان به هاوپشتی له نیوان خۆیاندا ده‌کرد، کۆمیونیتییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدی یه‌کییان گرتبوو. ئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ر سیسته‌مه‌که‌مان له ئۆکرانیا ده‌وترا، ئه‌وه‌بوو، که ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا له جوتیاران پێکهاتبوو. ئه‌مه ڕاست نه‌بوو. کۆمیونیتییه‌کانمان تێکه‌ڵه‌یه‌ك بوون له کشتوکاڵی (کێڵگه‌یی) و پیشه‌سازی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان ته‌نیا پیشه‌سازی بوون. ئێمه گشت جه‌نگاوه‌ر و کارگه‌ر بووین. کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی بریاره‌کانی ده‌رده‌کرد. له ژیانی سه‌ربازیدا کۆمیته‌ی جه‌نگی پێکهاتوو له نوێنه‌رانی گشت ده‌سته گه‌ڕیلاکان سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد. بۆ به ئامانج گه‌یاندن، هه‌موو که‌سێك به‌شداری له کاری به‌کۆمه‌ڵدا کرد، تاوه‌کو به‌ر به سه‌رهه‌ڵدانی توێژی به‌ڕێوه‌به‌ران ئه‌وانه‌ی که چه‌پاوڵی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، بگیرێت. ئێمه له‌مه‌شدا سه‌رکه‌توو بووین. [7]
له ساڵی 1936دا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی جه‌نگی ناوخۆ و شۆڕش له ئه‌سپانیا، ژماره‌یه‌ك له جه‌نگاوه‌رانی سوپای یاخی ماخنۆ چوون بۆ جه‌نگین له ستونی دوڕوتی «Durruti column»دا.
مه‌خابن، مه‌رگی ماخنۆ له 1934دا ڕێگر بوو له ڕاگه‌یاندنه کۆتاییه‌که‌ی بۆ دوو ئه‌سپانی : « ماخنۆ هه‌رگیز جه‌نگینی ڕه‌د نه‌کردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر زیندوو بم، کاتێك که تیکۆشانه‌که‌تان ده‌ست پێده‌کات، له‌گه‌ڵتان ده‌بم ». له { Paz, Op. Cit., p. 90} وه‌رگیراوه.
چالاکی هه‌ره ناسراوی ماخنۆ له دورخراوگه کۆمه‌ڵه‌که‌ی بوو هاوڕا و به‌رگری له سه‌کۆی ڕێکخراوی کۆمونیزمی ئازادیخوازانه «the Organisational Platform of the Libertarian Communists» ناسراو به سه‌کۆ «Platform». سه‌کۆ هه‌وڵی دا، چی له شۆڕشی ڕوسیه‌دا هه‌ڵه بوو لێکبداته‌وه و پێشنیاری ڕێکخراوی ئه‌نارکیستی پته‌وتری له داهاتوودا کرد. ئه‌م بۆچوونه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی مشتومڕێکی توندی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌نارکیستانه‌ی که ڕه‌تیان ده‌کرده‌وه به‌ڕێخست. ئه‌م ڕوانگه گۆڕینه‌وه‌یه «debate» به‌زۆری بووه هۆی مشت‌ومڕ«polemic»ی توند و تاراده‌یه‌ك ماخنۆی ته‌ریکخسته‌وه له هه‌ندێك له هاوه‌ڵه‌کانی، له‌وانه ڤۆلین، که دژی سه‌کۆ بوو. هه‌رچه‌نده تا مردنی له 1934دا وه‌ك ئه‌نارکیستێك مایه‌وه.
ماخنۆ له به‌ره‌به‌یانی بیست و پێنجی جولای 1934دا مرد و سێ ڕۆژ دواتر جه‌سته‌که‌ی سوتێنرا و خۆڵه‌مێشه‌که‌ی له گۆزه‌یه‌کدا له پێر لەشەیز «Père Lachaise» گۆڕستانی کۆمونه‌ی پاریس. پێنجسه‌د که‌س له هاوڕێیانی ڕوس، فه‌ره‌نسی، ئه‌سپانی و ئیتالی ئاماده‌ی به‌ڕێکردنی ته‌رمه‌که‌ی بوون، له‌وانه ئه‌نارکیستی فه‌ره‌نسی پییه‌ر بێسنارد « Pierre Besnard» و ڤۆلین «Voline» قسه‌یانکرد ( ڤۆلین ئه‌م هه‌له‌ی بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پاگه‌نده‌ی دژه سامیگه‌رایی anti-Semitism بۆلشه‌ڤیکه‌کان قۆسته‌وه). هاوسه‌ره‌که‌ی «ماخنۆ»ش، هالینا «Halyna» هاته دوان. به‌مجۆره ژیانی یه‌کێك له جه‌نگاوه‌ره‌کانی ئازادی چینی کارگه‌ر کۆتایی هات.
وشه‌کانی دوروتی « Durruti» بۆ ماخنۆ سه‌رنجڕاکێشتر بوون: » ئێمه هاتووین سڵاوت له تۆ بکه‌ین، تۆی سیمبولی گشت ئه‌و که‌سه شۆڕشگێڕانه‌ی که له پێناو که‌توارکردنی هزره ئه‌نارکیستییه‌کان له ڕوسیه جه‌نگین و گیانیان به‌ختکرد. هه‌روه‌ها بۆ ده‌ربڕینی ڕێزمان به‌رامبه‌ر ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئۆکرانیا هاتووین « . [8]
په‌راویزه‌کان:
1. Michael Malet, Nestor Makhno in the Russian Civil War, p. 4
2. Michael Palij, The Anarchism of Nestor Makhno, p. 71
3. David Footman, Civil War in Russia, p. 252
4. Nestor Makhno, My Visit to the Kremlin, p. 18
5. Nestor Makhno, Op. Cit., pp. 24-5
6. David Footman, Op. Cit., p. 245
7. quoted by Abel Paz, Durruti: The People Armed, p. 88-9
8. quoted by Abel Paz, Op. Cit., p. 88
کاره کۆکراوه‌کانی نێستۆر ماخنۆ
The ABC of the Revolutionary Anarchist. (1932).
The Anarchist Revolution
Letter to the Spanish Anarchists. (1932).
In Memory of the Kronstadt Revolt. (1926).
Mahkno’s Response to Malatesta
May Day, (1928). Dyelo Truda. No. 36, p. 2–3. 01 May 1928.
My Visit To The Kremlin
On the History of the Spanish Revolution of 1931 and the Part Played by the Left and Right-Wing Socialists and the Anarchists. (1933).
Summons: A Poem by Makhno
The Struggle Against the State and Other Essays
To the Jews of All Countries. (1927).
Great October in the Ukraine. (1927).
بیبلیۆگرافی
Kubanin, M. Makhnovshchina (Leningrad 1927)
Makhno, N. Russkaia revoliutsiia na Ukraine (Paris 1929)
—. Pod udarami kontr-revoliutsii (Paris 1936)
—. Ukrainskaia revoliutsiia (Paris 1937)
Peters, V. Nestor Makhno: The Life of an Anarchist (Winnipeg 1970)
Arshinov, P. History of the Makhnovist Movement (Detroit–Chicago 1974)
Holota, W. ‘Le mouvement makhnoviste ukrainien, 1918–1921,’ PH D diss, Université des sciences humaines de Strasbourg, 1975
Palij, M. The Anarchism of Nestor Makhno, 1918–1921: An Aspect of the Ukrainian Revolution (Seattle 1977)
Sysyn, F. ‘Nestor Makhno and the Ukrainian Revolution,’ in Ukraine, 1917–1921: A Study in Revolution, ed Taras Hunczak (Cambridge, Mass 1977) و.ك
* مەبەست لە وەرگێڕانی ئەم ژیاننامەیە، ناساندنی ئەم کەسایەتییە شۆڕشگێڕە و ئاشناکردنی خوێنەرانی کوردە بە بەرهەم و نووسینەکانی، نەك پیرۆزکردن و بە بتکردنی کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ، چونکە هاودەمی وی. هەزاران شۆڕشگێڕی گومناو بە خوێن و خەباتی خۆیان ئەو زەمینەیان لەبارکردووە، کە نێستۆر ماخنۆ و دەیانی وەك ئەو بتوانن خامەکانیان ئازادانە هزر و بۆچوونی خۆیان دەربڕن؛ بە واتایەکی تر ئەگەر خوێن و خەباتی ئەو هاوڕێ گومناوانە نەبوایە، بەرهەمەکانی نێستۆر ماخنۆ و کەسانی دیش لەدایك نەدەبوون. و.ك
سه‌رچاوه: